هەرێم نیوز
بارزانی، پێشوازیی لە شاندێكی هاوپەیمانێتیی یەكگرتووی ئەنبار كرد، لەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە و دواین پێشهات و گۆڕانكارییەكان.
ئەمڕۆ دووشەممە، 18ی تشرینی دووەم، لە سەڵاحەدین سەرۆك مەسعوود بارزانی، پێشوازیی لە شاندێكی هاوپەیمانێتیی یەكگرتووی ئەنبار بە سەرۆكایەتیی بەڕێز قاسم فەهداوی كرد.
لەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە و دواین پێشهات و گۆڕانكارییەكان. هەروەها ڕێگەكانی پاراستنی سەقامگیریی عێراق و هاوئاهەنگی و كاری هاوبەشی نێوان لایەنە عێراقییەكان تاوتوێ كران.