دواین هەواڵ

کوردستان‌

 6 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەو کەسەی بەناوی چارەسەرکردنی کێشە خێزانیەکان وێنە و ڤیدیۆی چەندین ژنی لابوو دەستگیرکرا

هەرێم نیوز
ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، ئەو تۆمەتبارەی بەناوی هەژماری چارەسەرکردنی کێشە کۆمەڵایەتیەکان هەڵسابوو بە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی چەند ژنێک دەستگیرکرا.

 ئەمشەو یەکشەممە 17-11-2024، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبار (هـ ، ع ، ح) مان دەستگیر کرد، تۆمەتباری ناوهاتو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (فیس بوک) هەڵساوە بە دروستکردنی هەژمارێک بەناوی ( چارەسەرکردنی کێشەی خێزانی).

ئاشکراشیکرد، لەگەڵ ژمارەیەک ئافرەت کەوتۆتە پەیوەندی بەناوی چارەسەر کردنی کێشە خێزانیەکانیان و دواتر بە پلانێک وێنەو گرتە ڤیدۆی ئەو ئافرەتانەی تۆمار کردوە.

ڕوونیشیکردەوە، پاشان هەڵساوە بەهەڕەشە کردنی بلاو کردنەوەی وێنە و ڤێدۆکانیان یان ڕەوانە کردنی بۆ کەسوکاری ئافرەتەکان لە بەرامبەر ئەنجام نەدانی ئەم کارەی، بڕێکی زۆر پارەی لە ئافرەتەکان وەرگرتوە.

باسی لەوەشکرد، بەدوادا چونەکانمان بەردەوام دەبێت لەسەر ئەم جۆرەکەسانەو هەمو هەوڵێکی خۆمان دەخەینە گەڕ بۆ دۆزینەوە و دەست نیشان کردنیان.

ئاسایشی هەولێر دەشڵێت؛ داوا دەکەین لە هاوڵاتیانی بەڕێز پەیوەندیەکانیان لە تۆڕەکۆمەڵاتیەکان سنوردار بکەن و متمانە بە کەسانێک نەکەن کە نایان ناسن و جێگای متمانە نین، هەرکەسێک سکاڵای یاسای لەسەری هەیە باسەردانمان بکات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP