هەرێم نیوز
هێمن میرانی ڕایگەیاند، “ لە ڕۆژانی قەدەغەی هاتووچۆدا فڕۆكەخانە و دەروازە فەرمیەكان كراوە دەبن”.
هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: “بۆ قەدەغەی هاتوچۆ دەسەڵات دراوەتەوە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان بۆ ئەوەی بڕیاری پێویست لەوباریەوە بدەن و ئەو شوێنانەی كە پێویستە جوڵەیان تێدابێت، بكرێنەوە".
باسی لەوەشکرد: “ئەو ڕۆژنامەنوسانەی كە باجی دەزگا یان لایەنە ئەمنیەكانیان پێیە، لەگەڵ كارمەندانی تەندروستی قەدەغەی هاتوچۆ نایانگرێتەوە، هەروەها جوڵەی بازرگانی ناوەستێت و فڕۆكەخانە و دەروازە فەرمیەكان كراوە دەبن".
ئەوەشی خستەڕوو: “ئەو قەدەغەی هاتوچۆیە بۆ ئەوەیە هەمو هاوڵاتیان لە ماڵەوە بمێننەوە و بۆ ئەو سەرژمێرییە كە دەبێتە بنەمای پڕۆژەكانی گەشەپێدان لە سەرتاسەری عێراقدا تۆمار بكرێن”.
ڕوونیشیکردەوە: “هاوڵاتیانی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان، پێویستە لە ئەمڕۆوە تا 19ی ئەم مانگە لە ماڵەكانیاندابن بۆ پڕكردنەوە ئەو فۆڕمەی كە تایبەتە بەخێزان، كە لەلایەن كارمەندەكانی وەزارەتی پلاندانانەوە پڕ دەگرێنەوە".