هەرێم نیوز
سەرۆکی هەرێم لەبارەی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو بە هێزێكی پێشمەرگەدا و شەهید بوونی دوو ئەفسەر و پێشمه‌رگه‌یه‌ك لە خورماتوو رایگەیاند،سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى خێزان و كه‌سوكارى شه‌هيدانى ئه‌مڕۆى كرده‌وه تيرۆرستييه‌كه‌ى سنوورى خورماتوو ده‌كه‌م، دەشڵێت، ئه‌م كرده‌وه تيرۆرستييه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه تيرۆر هێشتا مه‌ترسييه‌كى ڕاسته‌قينه‌يه و هه‌ڕه‌شه له ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه به‌گشتى و سه‌ر و ماڵى هاووڵاتييان به‌تايبه‌تى له ناوچه‌كانى ماده‌ى 140 ده‌كات.
ئەمڕۆ شەممە، لە سنووری پەڵکانەی دوز بۆمبێک بە هێزێكی فەوجی سێی لیوای 20ی هاوبەشی سوپای عێراقدا تەقییەوە، لە ئەنجامدا دوو ئەفسەر و پێشمه‌رگه‌یه‌ك شه‌هیدبوون، لەم بارەیەوە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم لە پەیامێکدا بڵاویکردەوە، رایگەیاند، پرسه و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى خێزان و كه‌سوكارى شه‌هيدانى ئه‌مڕۆى كرده‌وه تيرۆرستييه‌كه‌ى سنوورى خورماتوو ده‌كه‌م كه له كاتى ئه‌ركدا و له ئه‌نجامى ته‌قينه‌وه‌ى، بۆمبێكى چێنراو به ئۆتۆمبيلى ليوايه‌كى هاوبه‌شى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراقدا، سێ پله‌دار شه‌هيد بوون. له خواى مه‌زن داواكارم گيانيان به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت. هاوسۆز و هاوخه‌ميانين و هيواى سه‌لامه‌تى و زوو چاكبوونه‌وه بۆ برينداران ده‌خوازين.
وتیشی، ئه‌م كرده‌وه تيرۆرستييه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه تيرۆر هێشتا مه‌ترسييه‌كى ڕاسته‌قينه‌يه و هه‌ڕه‌شه له ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه به‌گشتى و سه‌ر و ماڵى هاووڵاتييان به‌تايبه‌تى له ناوچه‌كانى ماده‌ى 140 ده‌كات.
سەرۆکی هەرێم دەڵێت، بۆيه جه‌خت له به‌رده‌وامى و پته‌وكردنى زياترى هه‌ماهه‌نگى و هاريكاريى هاوبه‌شى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق و هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه و تێكشكاندنى تيرۆرستان ده‌كه‌ينه‌وە.
پێشتریش، وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند: ئەمڕۆ یەکشەممە، 17ی تشرینی دووەمی 2024 کاتژمێر 9 لە سنوری خورماتوو، بۆمبێکی چێندراو بە کاروانی ئۆتۆمبیلەکانی فەرماندەی فەوجی3ی لیوای 3ی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق تەقیەوە، لەئەنجامدا عقید روکن سامان سابر سلێمان فەرماندەی فەوج و عقید محمد رەزا کریم ئەفسەری ئەندازەی فیرقەی 9ی سوپای عێراق و ن.ض شریف احمد محمدٲمین شەهید بون، هەروەها سێ سەربازیش برینداربوون.
ئاماژە بەوەشدراوە، ڕووداوەکە، لە ئەنجامی کێوماڵکردنی ناوچەیەکی بەرفراوانی ئاسایشی هاوبەش بووە.
وەزارەتی پێشمەرگە راشگەیاند: "بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسەو سەرخۆشی لەخۆمان و کەس و کار‌و هەفاڵ و هاوسەنگەرانیان دەکەین لە یەزدانی مەزن داواکارین سەبر و ئارامی بە ئێمە و ماڵبات و کەس و کارییان ببەخشێت."