دواین هەواڵ

کوردستان‌

 15 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزارەتی پێشمەرگە: تەقینەوەکەی خورماتوو لە کاتی کێوماڵکردنی ناوچەیەکی هاوبەشدا بووە

هەرێم نیوز

وەزارەتی پێشمەرگە لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایدەگەیەنێت، ئه‌مڕۆ لە سنوری خورماتوو، بۆمبێکی چێندراو بە کاروانی ئۆتۆمبیلەکانی فەرماندەی فەوجی 3ی لیوای 1ی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق تەقییەوە و له‌ ئه‌نجامدا سێ پێشمەرگە شه‌هیدبون و ڕوداوەکەش لە ئەنجامی کێوماڵکردنی ناوچەیەکی بەرفراوانی ئاسایشی هاوبەش بوە.

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند: ئەمڕۆ یەکشەممە، 17ی تشرینی دووەمی 2024 کاتژمێر 9 لە سنوری خورماتوو، بۆمبێکی چێندراو بە کاروانی ئۆتۆمبیلەکانی فەرماندەی فەوجی3ی لیوای 3ی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق تەقیەوە، لەئەنجامدا عقید روکن سامان سابر سلێمان فەرماندەی فەوج و عقید محمد رەزا کریم ئەفسەری ئەندازەی فیرقەی 9ی سوپای عێراق و ن.ض شریف احمد محمدٲمین شەهید بون، هەروەها سێ سەربازیش برینداربوون.

ئاماژە بەوەشدراوە، ڕووداوەکە، لە ئەنجامی کێوماڵکردنی ناوچەیەکی بەرفراوانی ئاسایشی هاوبەش بووە.

وەزارەتی پێشمەرگە راشگەیاند: "بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسەو سەرخۆشی لەخۆمان و کەس و کارو هەفاڵ و هاوسەنگەرانیان دەکەین لە یەزدانی مەزن داواکارین سەبر و ئارامی بە ئێمە و ماڵبات و کەس و کارییان ببەخشێت."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP