دواین هەواڵ

کوردستان‌

 17/11/2024

لە سنوری خورماتوو بۆمبێكی چێندراو بە ئۆتۆمبێلی لیوا هاوبەشەكاندا تەقییەوە

هەرێم نیوز

بۆمبێكی چێندراو بە هێزێكی پێشمەرگەدا تەقییەوە و دوو ئەفسەر و پێشمه‌رگه‌یه‌ك شه‌هیدبوون. 

ئەمڕۆ شەممە، لە سنووری پەڵکانەی دوز بۆمبێک بە هێزێكی فەوجی سێی لیوای 20ی هاوبەشی سوپای عێراقدا تەقییەوە، فەرماندەی فەوجی سێی لیوای هێزە هاوبەشەكە شەهید بوو بە ناوی عەقیدی ڕوكن سامان سابر سلێمان، هاوكات عەقید محەمەد ئەفسەری ئەندازەش شەهید بوو. پاسەوانێكی فەرماندەی فەوجەكەش بەناوی شەریف شەهید بووە.

بەگوێرەی زانیاریەکان، هەر بەهۆی تەقیینەوەكە دوو كەسی تریش برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانەی كەركوك كراون بۆ وەرگرتنی چارەسەر، ڕووداوەکە بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكەوە بووە كە لەسەردەمی داعشدا لەو ناوچانەدا چێندراون.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP