هەرێم نیوز
بە بەشداریی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاهەنگی دەرچوونی خولی چوارەمی پێگەیاندنی ئەفسەرانی کۆلێژی سەربازیی قەڵاچواڵان بەڕێوەدەچێت.
ئەمڕۆ شەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەدوای دابەشکردنی خەڵات بەسەر خوێندکارە یەکەمەکانی خولەکە گوتارێکی پێشکێش کرد.
48 لە دەرچووانی کۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالان ژنن، نێچیرڤان بارزانی لەوبارەیەوە وتی: "بەشداریکردنی ژنان جێگەی خۆشحاڵییە."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە گوتارەکەیدا داوای لە لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان کرد: "بەرژەوەندیی باڵای نیشتمان لە سەروو هەمووشتێکەوە دابنێن، گفتوگۆیەکی جیدی و بەرپرسیارانە و بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی کارا و بنیادنەر، حکومەتێک وەڵامگۆی داخوازییەکانی خەڵک بێت، بتوانێت بەرەنگاری ئاڵنگارییەکانی ئێستا و داهاتوو ببێتەوە."
ئاماژەی بەوەشکرد: "پێشمەرگەکانمان لە شەڕی دژی داعش سەلماندیان کە لە ئاست بەرپرسیارێتی و نیشتمان دان.
سەرۆکی هەرێم لە درێژەی وتارەکەیدا وتی: "پێشمەرگە لە ڕۆژی دامەزراندنی تاوەکوو ئەمڕۆ، ئەو هێزە شکۆدارە، بەردەوام قەڵغانی پۆڵاین و پتەو بووە بۆ پاراستنی کوردستان و دەستکەوتەکانی."
نێچیرڤان بارزانی ئەوەشی خستەڕوو "خوێنی پێشمەرگە لە هەموو شوێنێکی هەرێمی کوردستان تێکەڵ بوو. یەک کەس پرسیاری نەدەکرد کامە سەوزە و کامە زەردە. هەموویان لە پێناو خزمەتکردن بە وڵات و کوردستان دا خوێنیان بەخشی و فیداکارییان کرد و خەباتیان کرد."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتیشی: دەبێت هێزی پێشمەرگە دەبێت سەر بە نیشتمان بن و دووربن لە دەستوەردانی حزبی.
لە بارەی پێکهێنانی حکومەتەوە راشیگەیاند، داوا له لایهنهكانی ههرێمی كوردستان دەکەم"بهرپرسیارانه" دهستبكهن به گفتوگۆ بۆ پێكهێنانی حكومهتی نوێ.
وتیشی: گفتوگۆیەکی جیدی و بەرپرسیارانە و بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی کارا و بنیادنەر دەست پێبکەن، حکومەتێک وەڵامدەرەوەی داخوازییەکانی خەڵک بێت، بتوانێت بەرەنگاری ئاڵنگارییەکانی ئێستا و داهاتوو ببێتەوە.