دواین هەواڵ

کوردستان‌

 15/11/2024

ئاسایشی هەولێر دوو تۆمەتبار دەستگیر دەکات

هەرێم نیوز

ئاسایشی هەولێر دوو تۆمەتباری خەڵکی باشووری عێراقیان دەستگیرد، کە لە دۆسییەکی تاوانی کوشتن تێوەگلاون و لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەکانی شاری کوت بڕیاری دەستگیرکرنیان بۆ دەرکرابوو.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ئەمرۆ هەینی، رایگەیاند: دوای ئەوەی لە لایەن بەشی هەماهەنگی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگادار کراینەوە کە دوو تۆمەتبار بەناوەکانی (ج ، م ، ح) و ( ح ، م ، ح) لە شاری ( کوت) لە خواروی عێراق هەڵساون بە ئەنجامدانی تاوانێکی کوشتن و هەڵهاتون بۆ شاری هەولێر و لە لایەن دادگای شاری (کوت )فەرمانی دەستگیر کردنیان هەیە، دوای ئەنجامدانی بەدواداچون لە لایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان شوێنی خۆ حەشاردانیان لە سنوری شاری هەولێر دەست نیشان کراو، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر توانرا هەردوو تۆمەتباری ناو هاتو دەستگیر بکەین

لە راگەیاندراوەکەشدا هاتوە، دواتر بە پێی ڕێککارەکانی یاسایی رەوانەی شوێنی تاوان دەکرێنەوە بۆ دادگایی کردنیان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP