دواین هەواڵ

کوردستان‌

 15/11/2024

وەزارەتی خوێندنی باڵا ١٠ ڕۆژ مۆڵەت دەداتە خوێندکاران

هەرێم نیوز

وەزارەتی خوێندنی باڵا 10رۆژ مۆڵەت دەداتە ئەو خوێندکارانەی لە دەرەوەی وڵات دەخوێنن بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان و بەشداری پرۆسەی سەرژمێری گشتی بکەن.

وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند: بەمەبەستی ئاسانکاری و رەخساندنی دەرفەت بۆ بەشداری لە پرۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتوان لە هەرێمی کوردستان، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیاریدا بە؛ ڕێگەپێدان بە خوێندکار/ قوتابیانی دەرەوەی وڵات بۆ گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی دە رۆژ، لەڕێکەوتی (16 تاکو 26/ 11/ 2024)، ئەو ماوەیان بە ماوەی مانەوە بۆ هەژمار دەکرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP