هەرێم نیوز
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بڕیارێکدا، پشووی بۆ فەرمانبەرانی شارستانی، سەربازی و ئەو خوێندکارانەی ناوچەکانی ماددەی 140ـی دەستوور راگەیاند، کە دەوامیان سەر بە هەرێمی کوردستانە.
پشووەکە لە 15ی مانگ تاوەکو 23ی مانگ دەبێت و بەهۆی بەڕێوەچوونی پرۆسەی سەرژمێرییەوەیە.
بەپێی بڕیاری دیوانی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران، لە سنووری ناوچەكانی ماددەی 140، نۆ ڕۆژ بۆ فەرمانبەرانی سەربازی و شارستانی و خوێندنی قوتابییان بە هەموو قۆناغەكانەوە، بە مەبەستی سەرژمێری پشوو دەبێت.
لە بڕیارەكەدا هاتووە: بە مەبەستی کارئاسانی بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی سەرژمێری:
یەکەم: ڕۆژانی (2024/11/15 تاکوو 2024/11/23) پشوو دەبێت بۆ فەرمانبەرانی ڕاژەی شارستانی و کارمەندانی ڕاژەی سەربازی و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و قوتابیۆان لە گشت قۆناغەکانی خوێندن لە قوتابخانە و زانکۆکان کە خەڵکی ناوچەکانی ماددەی (140)ی دەستوورن.
دووەم: ڕێکخراوەکان و کۆمپانیاکان و دامەزراوەکانی کەرتی تایبەت کارئاسانی بکەن بۆ کارمەندەکانیان کە خەڵکی ناوچەکانی ماددەی (140)ی دەستوورن بۆ ئامادەنەبوون لە هەمان ماوە تاکوو بتوانن بەشداربن لە پرۆسەی سەرژمێریی گشتی.