هەرێم نیوز
خۆراكى هه‌ولێر ڕایگەیاند، ده‌ست به‌دابه‌شكردنى به‌شه‌خۆراكی نوێ بۆ هاوڵاتیان دەکرێت و سه‌ره‌تاش برنج دابه‌ش دەکرێت و دواتر ماده‌كانى دیكه.
ئەمڕۆ چوارشەممە 13-11-2024، بەرێوەبەرایەتی بازرگانی کەلوپەلی خۆراکی هەولێر ئاگاداری ئەو بریکارانە دەکاتەوە لە بنکەکانی 201، 202، 203 و 204 ن سبه‌ى پێنجشه‌ممه 14.11.2024 سه‌ردانیان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی لیستی بریکاری خۆراک و تسلیمکردنی پارەی لیستی مانگی 11ـى 2024.
باسی لەوەشکرد، به‌شه خۆراكى ئه‌مجاره به برنج ده‌ستپێده‌كات دواتریش ماده‌كانى دیكه، به‌ڵام لەم مانگە دۆشاوی تەماتە نادرێت لەبەر ئەوەی پێشتر لە مانگێک دوو بەشە دۆشاوی تەماتە دابەشکرا بوو.
ئەوەشی خستەڕوو، ماده خۆراكییه‌كانى ئه‌م مانگه برییتن له زه‌یت، شه‌كر، برنج، نیسك و ماش.
ئاشکراشیکرد، كه بۆ وەرگرتنەوەی لیستی بریکاری خۆراک و شێوازی پارەدان، تەنیا لە رێگای ڤیزە کارتی بانکی (جنوب ئیسلامی)یه‌وه دەبێت، چونكه ده‌ڵێت “بە پێی نووسراوێک کە لە وەزارەتی بازرگانی عێراق هاتووە هەر بریکارێک مامەڵەی ئه‌م بانکه‌ی نەکردبێت، بەشە خۆراکی ئەم مانگەی بەشێوەی کاتی بۆ ناچێت و دەدرێت بە بریکارێکی دیكه” .