هەرێم نیوز
دەستەی ئاماری هەرێم ناوی کارمەندانی گرێبەست وەک (بژمێر) بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتوان هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.
ئێستا وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، لە بەرواری ٦ـ ۱۱ـ ۲۰۲٤ نزیکەی( ٦١) هەزار دەرچووی زانکۆ وپەیمانگا بەشێوەی ئۆنلاین لەسەر ئاستی پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان لەهەرێمی کوردستان فۆرمی بوون بە بژمێریان تۆمار کردبوو .
ئاماژەی بەوەشکرد، لەم ژمارەیەش زیاتر لە (١٩) هەزار دەرچوو ناوەکانیان گەراوەتەوە دەستنیشانکردنی بژمێرەکانیش لەسەر بنەمای پێداویستی و شوێنی جوگرافی و قەرەبالغی دانیشتوان و شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیان و لەسەر ئاستی گەرەک یان گوند دەستنیشانکراون.
ئەوەشی خستەڕوو، لە ڕێگەی زانستی بۆ دەستنیشانکردن بریتی لە ڕێگای (Random Selection ) ڕێگای ئەلگۆریثمی LCG بەکار هێنراوە بۆ دیاریکردنی ناوەکان ئەو ناوانەی کەدرچوون لەسەر ئاستی پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان بەم شێوەیەن.
لەپارێزگای هەولێر( ٧٤٨٧) کارمەندو لەئیدارەی سەربەخۆی سۆران( ١١٨٠) کارمەند لەپارێزگای سلیمانی(٤٦٣٥ ) کارمەند لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین (١٣٠٤)لەئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان (٨٦٩) لە پارێزگای دهۆک (
ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ(٦٦٨) کارمەندە کەناویان دەرچووە وەک بژمێر بۆ پرۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتوان
ئاشکراشیکرد، ئەو کارمەندانەی کەناوەکانیان دەرچووە پێویستە دەست بەجێ پەیوەندنی بەشوێنەکانیان بکەن بۆئەوەی لەکاتی دیاری کراودا لە هۆڵەکانی راهێنان ئامادەبن ، لەئەگەری ئامادەنەبوون لەکاتی دیاریکراودا ئەواشوێنەکانیان بەدەرچووێکی تر پر دەکرێتەوە
بەرێوەبەرایەتی ئاماری پارێزگای هەولێر
٠٧٥٠٤٥٦٥٨٨٥
بەرێوەبەرایەتی ئاماری پارێزگای سلێمانی
٠٧٧٧٤٥١٥٠٠٣
٠٧٧٧٤٥١٥٠٠٤
بەرێوەبەرایەتی ئاماری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان
٠٧٧٢٥٤٦١٠٢٦
بەرێوبەرایەتی ئاماری ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین
٠٧٧١٩٩٣٥٣٥٩
بەرێوەبەرایەتی ئاماری پارێزگای دهۆک
٠٧٥٠٨٧٥٨٠٧٧
بەرێوبەرایەتی ئاماری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ
٠٧٥٠٨٥٨١٦٠٣
لەم لینکەدا ناوی خۆتان بدۆزنەوە؛
https://census-job-krd.com/