هەرێم نیوز
كاروباری مینی هەولێر ڕایگەیاند، “سبەی پێنجشەممە بەهۆی تەقاندنەوە و لەناوبردنی چەندان مین و تەقەمەنی، دەنگی تەقینەوەیەكی گەورە دەسبیترێت”.
ئەمڕۆ چوارشەممە 13-11-2024، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كاروباری مینی هەولێر لە ئاگادارییەکدا ڕایگەیاند: “دانیشتووانی شارۆچكەی مێرگەسۆر و سۆران و شارەدێی مەزنێ و گوندەکانی دەوروبەری ئاگادار دەکەینەوە کە سبەی پێنجشەممە رێکەوتی 14/11/2024 دەنگی تەقینەوەیەكی بەرز دروست دەبێت".
باسی لەوەشکرد: "دەنگەكە بەهۆی لەناوبردنی کێڵگەیەكی گەورەی مینە لە چیای قەلەندەر".
ئەوەشی خستەڕوو: “لە كێڵگەكەدا بەیەكجار 195 مین دەتەقێنرێنەوە و لەناودەبرێن، داوا لە هاووڵاتییان دەکەین لە کاتی بیستنی دەنگی تەقینەوە گەورەكە، نیگەران نەبن”.