هەرێم نیوز
وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێم لەبارەێ كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان و عێراق رایگەیان، لێکتێگه‌یشتنی باش هه‌ب، دەشڵێت، سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان داوای له سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كرد، كه بابه‌تی مووچه له هه‌موو گرفته سیاسییه‌كان جیا بكرێته‌وه.
پێشه‌وا هه‌ورامانی، لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی ڕایگەیاند، "هاتنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بۆ كوردستان گرنگ بوو، له سه‌رده‌می سوودانیدا ئه‌گه‌ر ته‌واوی گرفته‌كانیش چاره‌سه‌ر نه‌كرابن، به‌ڵام ده‌رگای گفتوگۆ دانەخراوه، هاتوچۆی به‌رده‌وام له نێوان سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و كوردستان هه‌بووه، كۆبوونه‌وه‌كەش هه‌نگاوێكی گرنگ و باش بوو".
هەورامانی وتیشی، "كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق و كوردستان، كاتژمێرێك به‌رده‌وام بوو و كۆمه‌ڵێك پرس تاووتوێ كران، یه‌كێك له‌وانه سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق پیرۆزبایی له سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان كرد بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن و هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه، كه به زوویی حكوومه‌ت دروست بكرێت و سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستانیش باسی له‌وه كرد، كه ده‌یانه‌وێت كابینه‌ی تازه زوو دروست بكرێت، تا بتوانن كابینه‌یه‌كی نیشتیمانی و خزمه‌تگوزاری پێکبهێنرێت، كابنیه‌یه‌ك كه خۆی یه‌كلا بكاته‌وه بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌كان و سه‌رۆكوه‌زیرانیش گوتی، مه‌به‌ستمه كه كابینه‌کە زوو دروست بكرێت".
وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: "سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان داوای له سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كرد، كه بابه‌تی مووچه له هه‌موو گرفته سیاسییه‌كان جیا بكرێته‌وه و ئه‌مه بابه‌تێكه دادگای فیدراڵی بڕیاری له‌سه‌ر داوه، كه ناكرێت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران گرفتی له‌سه‌ر دروست بكرێت، هه‌روه‌ها له پرسی نه‌وت 16 دۆلار دیاری كراوه بۆ تێچوو و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی كوردستان، به‌ڕێز سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان داوای لە سەرۆکوه‌زیرانی عێراق کرد، كه لایه‌نی سێیه‌م داوا كراوه بێته ناو گفتوگۆكانه‌وه و ببنه حه‌كه‌م، كه بزانن تێچوو و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له كوردستان چه‌نده، ئه‌م بابه‌ته زوو کاری لەسەر بکرێت، بۆ ئه‌وه‌ی له كێڵگه نه‌وتییه‌كان کار بکات، تا زوو بگه‌ینه رێككه‌وتن".
باسی لەوەش کردووە، "سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان به سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقی راگه‌یاند، كه راگرتنی نه‌وتی كوردستان، زیانی به خه‌زێنه‌ی عێراقیش گه‌یاندووه، چونكه نزیكه‌ی 21 ملیۆن دۆلار به هۆی راگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستانەوە زیان به‌ر عێراق كه‌وتووه، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بۆ كۆی پرسه‌كان تێگه‌یشتنی باشی هه‌بوو، گه‌شبینیشین به‌وه‌ی دانیشتنی ئه‌مڕۆ باش بێت، له بابه‌تی مووچه‌ش گه‌شبینی هه‌یه و لێکتێگه‌یشتن و نزیكبوونه‌وه هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌مواری یاسایی بودجه‌دا كوردستان رۆڵی هه‌بێت و تووشی ئه‌م گرفتانه نه‌بینه‌وه و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقیش رایگه‌یاند، كه كوردستان به‌شێك ده‌بێت له گفتوگۆكانی هه‌مواری بودجه".
ئاماژەی بەوەش کردووە، "له یه‌كه‌م رۆژی بابه‌تی سه‌رژمێری، سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه، یه‌كه‌م: بابه‌تی سه‌رژمێری پرسێكی سیاسی نییه. دووه‌م: چاره‌نووسی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم له رێگای ئه‌م سه‌رژمێرییه‌وه یه‌كلا ناكرێته‌وه و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ناكرێت. ئه‌مه گرنگترین بابه‌ت بوو له‌لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیران كه بابه‌تی ناوچه كوردستانییه‌كان مه‌له‌فێكه و سه‌رژمێریش مه‌له‌فێكی دیكه‌یه، ئه‌م پرسه ده‌بێت ده‌ستوور و مادده‌ی 140 یه‌كلای بكاته‌وه و له‌و بارەیە‌شه‌وه دڵنیایی به كوردستان دراوە".
وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌شڵێت: "حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌میشه جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، كه عێراق به‌شێك نه‌بێت له گرژی و ئاڵۆزیی ناوچه‌كه، چونكه خه‌ڵكی عێراق و كوردستانیش له‌و باره‌یەوه باجیان داوه و ئێمه هه‌میشه داوامان كردووه، كه لایه‌نی سه‌قامگیری بین نه‌ك لایه‌نی دروستبوونی گرژی".