دواین هەواڵ

کوردستان‌

 13/11/2024

لەسەر داوایی پارتی لایەنەکان لە کەرکوک کۆدەبنەوە

هەرێم نیوز

لەسەر داوای پارتی دیموكراتی كوردستان،ئەمڕۆ چوارشەممە،  کۆبوونەوەی حزب و لایەنە سیاسییە كوردستانیەكان تایبەت بە پرسی سەرژمێری لە بارەگای لقی سێی پارتی لە كەركووك بەڕێوە دەچێت، لەم كۆبوونەوەیەدا حزبە كوردستانییەكان هەڵویستی خۆیان لەسەر ئەم پرسە ئاشكرا دەكەن.

‎ئەمەش لە کاتێکدایە، بڕیارە چەند ڕۆژێكی دیكە پرۆسەی سەرژمێریی گشتی لە عێراق و هەرێمی كوردستان بەڕێوە بچێت، لە ماوەكانی ڕابردوودا بەرپرسی لقی 3ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پرێس كۆنفرانسێكدا ئەوەی ڕاگەیاندبوو كە وەكوو پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ ئەنجامدانی سەرژمێری نین لەم كاتەدا، چونكە لە دوای 16ی ئۆكتۆبەرەوە، عەرەبێكی زۆر لە شارەكانی دیكەی عێراقەوە هێندراونەتە كەركووك و نیشتەجێ كراون.

چاوەڕوان دەكرێت لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا، لایەنە سیاسییە كوردستانیەكان هەڵوێست لەبارەی ئەنجامدانی سەرژمێری لە كەركووك نیشان بدەن، بە تایبەتیش كە چاودێران جەخت لەوە دەكەنەوە كە سەرژمێری پرۆسەیەكی گرنگ و چارەنووسسازە و دەستووری هەمیشەیی عێراقیش بەپێی مادەی 140 ئاماژەی بەوە داوە كە سەرژمێری لە دوای پرۆسەی ئاساییكردنەوەی دۆخی ناوچەكانی سنووری ئەو ماددەیە بكرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP