هەرێم نیوز
محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و لەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێدەکرێت
ئەمڕۆ چوارشهممه، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات، لە کۆبوونەوەیەکیشدا پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت و پەلەکردن لە پێکهێنانی کابینەی دەیەم و سەرژمێری و بودجە و مووچەی خەڵکی کوردستان تاوتوێ دەکات.
ئێوارەی ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی سەردانی شاری سلێمانی دەكات و لە دەباشان لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆدەبێتەوە، دواتر لە گوندی ئەڵمانی لەگەڵ شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ كۆدەبێتەوە، دواتریش لە شاری سلێمانی لەگەڵ سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتی یەكگرتوو كۆدەبێتەوە.
پێشتر پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندبوو، سەردانەکەی سوودانیی بۆ هەولێر گرنگ و ئەرێنییە و پەیوەندیی بە بارودۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان لە دوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانەوە هەیە.
ئاماژەی بەوەش کردبوو، ئەو لێکتێگەیشتنە باشەی لە ماوەی ڕابردوودا لەنێوان هەردوو سەرۆک وەزیران سوودانی و مەسرور بارزانیدا هەبووە، لە خزمەت چوونە پێشەوەی پەیوەندییەکانی حکوومەتی هەرێمی كوردستان و حکوومەتی فیدراڵ بوو.