هەرێم نیوز
بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، لەسەر ڕێگای کەلار_ خانەقین؛ لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا ماتۆرسکێلێک کۆنترۆڵ لەدەستدەدات و یەکێک لە سەرنشینەکانی دەکەوێتە خوارەوە دواتر ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر خۆی پێدا دەکێشێت و گیانلەدەستدەدات.
هاتوچۆی گه‌رمیان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ماتۆڕ سكیلێكی سێ تایه به‌ئاراسته‌ی قه‌زای خانه‌قین ڕۆیشتوه، دوای ئه‌وه‌ی ویستویه‌تی تێپه‌ڕاندن ئه‌نجامبدات كۆنترۆڵی له‌ده‌ستداوه و یه‌كێك له‌سه‌ر نشینه‌كانی كه‌وتۆته خواره‌وه، ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر له جۆری مارسیدس ئه‌كترۆز به‌ئاراسته‌ی كه‌لار هاتوه خۆی پێدا كێشاوه و له‌ئه‌نجامدا ئه‌و سه‌رنشینه گیانی له‌ده‌ستداوه، پاشان ماتۆڕه‌كه وه‌رگه‌ڕاوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "ئه‌و كه‌سه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه له‌دایكبوی ساڵی 2004ه و دانیشتوی گه‌ڕه‌كی شاكه‌لیه له ناحیه‌ی ڕزگاری سه‌ربه‌قه‌زای كه‌لار".
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، "تیمی هاتوچۆ گه‌یشتونه‌ته شوێنی ڕوداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه له ڕوداوه‌كه ده‌ستی پێكردوه به‌مه‌به‌ستی زانینی هۆكار و چۆنیه‌تی ڕوداوه‌كه".