هەرێم نیوز
بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران ڕایگەیاند، هاوکاری سەبەتەی خۆراکی و پێداویستییەکان دەگەینینە ئەو ماڵانەی بەهۆی بارانەوە زەرەر و زیانی پێ گەیشتووە.
بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکانی پارێزگای هەڵەبجە لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، دوای بەدەمەوەچوونی هاوڵاتیان لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو و هاوکاری کردنیان، دوای هەڵسەنگاندنی زیانەکان، ئەو ماڵانەی کە بە هۆی بارانەوە زەرەر و زیانی پێ گەیشتووە، هاوکاری بە بەشێکیان دەگەیەنێت،
ئاشکراشیکرد، هاوکاریەکە بریتییە لە ( مۆکێت - دۆشەک - بەتانی - سەبەتەی خۆراک - سەبەتەی پاککەرەوە - پێداویستیەکانی مناڵ) بەسەر خێزانە زیانلێکەوتووەکان دابەشکران. کە نزیکەی (٢٥) ماڵ توشی زیان بوون
ئاماژەی بەوەشکرد، پرۆسەکە بەردەوام دەبێت تا سەرجەم زیانلێکەوتوان هاوکاری دەکرێن.