هەرێم نیوز
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایگەیاند، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی زیاتر له دوو ده‌یه‌یه ڕژێمی به‌عس له‌ناو چووه، به‌ڵام تا ئێسته بڕیاره‌كانی له دژی جووتیارانی كورد و توركمان له كه‌ركووك جێبه‌جێ ده‌كرێن.
ئەمڕۆ دووشه‌ممه، 4ـی 11ی 2024، شاخه‌وان عه‌بدوڵلا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند، جووتیارانی كورد و توركمان له سنووره‌كانی كه‌ركووكدا زۆر جار ڕووبه‌ڕووی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بنه‌وه و له زۆربه‌ی ئه‌و مافانه‌ی له‌و سنووره له بواری كشتوكاڵی ده‌یانگرێته‌وه، بێبه‌ش ده‌كرێن.
شاخه‌وان عه‌بدوڵلا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به‌ر له‌وه‌ی محه‌ممه‌د مه‌شهه‌دانی به سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڵبژێردرێت، له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی گفتوگۆیه‌كی ئه‌رێنییان هه‌بووه و هاوكات له‌گه‌ڵ مه‌شهه‌دانی و سوننه‌كانیش له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێك كه‌وتوون، دوای هه‌ڵبژاردنی مه‌شهه‌دانی بوونی به سه‌رۆكی په‌رله‌مان، ده‌بێت یه‌كه‌م كاری داهاتووی په‌رله‌مان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی سه‌رده‌می به‌عس و گه‌ڕانه‌وه‌ی زه‌وییه‌كان بێت بۆ خاوه‌نه‌كانیان.
باسی لەوەش كرد، ئاسایش و سه‌قامگیری كه‌ركووك په‌یوه‌سته به گه‌ڕانه‌وه‌ی مافی خه‌ڵك و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی به‌عس دژی كورد و توركمان له شاره‌كه.
جه‌ختیشیكرده‌وه، توانیویانه باوه‌ڕ به سوننه و شیعه‌كان بهێنن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی مافی خه‌ڵكی كه‌ركووك به‌تایبه‌تی جووتیارانی كورد و توركمان.