دواین هەواڵ

کوردستان‌

 04/11/2024

باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق: ئەمەریکا پشتیوانی لە پێکهێنانی خێرای کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێم دەکات

هەرێم نیوز

باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق رایگەیاند، لەگەڵ سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، پشتیوانی ئەمەریکامان بۆ پێکهێنانی خێرای حکوومەت دووپات کردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 4ـی 11ی 2024، ئەلینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق لە پەیامێکی(ئێکس) دا نووسیویەتی: دڵخۆش بووم بە دیدارەکەم لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ دووپات کردنەوەی پشتیوانی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ پێکهێنانی خێرای حکوومەتێکی گشتگیر کە وەڵامدەرەوەی پێویستییەکانی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بێت.

دەشڵێت: لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گفتوگۆمان لەبارەی پێشهاتەکانی ناوچەکە و چاکسازییەکانی پێشمەرگەش کرد.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ڕۆژی هەینی، 18ـی تشرینی یەکەم، دەنگدانی تایبەت و ڕۆژی یەکشەممەش، 20ـی تشرینی یەکەمی 2024، دەنگدانی گشتیی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە چوو. بە گوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە تێکڕا نزیکەی 70%ـی دەنگدەران بەشدارییان لە هەردوو دەنگدانەکەدا کردووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP