هەرێم نیوز
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان رایگه‌یاند، سێ بازرگانی بیانی دەستگیرکران و بڕی پێنج کیلۆگرام ماددەی هۆشبەریش دەستی بەسەرداگیراوه، كه هه‌وڵیانداوه ساغی بكه‌نه‌وه.
ئەمڕۆ دووشەممە، 4-11-2024، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه، "لە بەردەوامی هەوڵەکانی بەڕێوەبەرایەتییمان لە بەرەنگاربونەوەو نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش و کۆکردنەوەی زانیاری دروست، لەچالاکییەکدا تیمی بەدواداچونی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان دوێنێ یه‌كشه‌ممه له نێو شاری هه‌ولێر توانییان ده‌ستبه‌سه‌ر بڕی پێنج کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵدا گیرا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئه‌و مادده هۆشبه‌ره له‌لایه‌ن سێ تۆمەتباری دەرەوەی هەرێمی کوردستان هێنرابویە نێو هەولێر بەمەبەستی فرۆشتن و بڵاوکردنەوەی.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، دوای دەستگیرکردنییان هەر سێ تۆمەتباره‌كه پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و بەپێی یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرەئەقلییەکان مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.