هەرێم نیوز
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، وه‌رگرتنی گوژمه‌ی یه‌كه‌می پاره‌ی حاجیان تا رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتو 12ی 11ی 2024 درێژكرایه‌وه.
حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند: ئاگاداری هه‌موو ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌مساڵ ناویان بۆ پڕۆسه‌ی حه‌جی 2025 ده‌رچوه وه‌رگرتنی گوژمه‌ی یه‌كه‌می پاره‌ی حاجیان تا رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتو 12ی 11ی 2024 درێژكرایه‌وه، له‌دوای ئه‌و ماوه‌یه هه‌ر كه‌سێك دوابكه‌وێت مافی حه‌جكردنی نامێنێت و له جیاتی ناوه‌كه‌ی ناوێكی یه‌ده‌گ به‌پێی ریزبه‌ندی ده‌رچونی ناوه‌كان شوێنی ده‌گرێته‌وه.
ئاماژە بەوەشدراوە، داوا له‌و هاوڵاتیانه ده‌كات كه ئه‌مساڵ ناویان ده‌رچوه له زوترین كاتدا، سه‌ردانی نوسینگه‌كانی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن له پارێزگاكانی (هه‌ولێر – دهۆك – سلێمانی – هه‌ڵه‌بجه) و ئیداره سه‌ربه‌خۆییه‌كانی ( زاخۆ – سۆران – راپه‌رین – گه‌رمیان ) بكه‌ن به مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی مامه‌ڵه‌كانیان چونكه واده‌ی وه‌رگرتنی گوژمه‌ی یه‌كه‌می تێچوی حه‌ج به هیچ شێوه‌یه‌ك جارێكی دیكه درێژ ناكرێته‌وه.
پێداویستییه‌كان ئه‌مانه‌ن:
یه‌كه‌م: هێنانی بڕی چوار ملیۆن دیناری عیراقی وه‌ك گوژمه‌یه‌ك یه‌كه‌م تاو گوژمه‌ی دوه‌م دیاری ده‌كرێت.
دوه‌م: پێویسته ئه‌و كه‌سه‌ی ناوی ده‌رچوه ئاماده‌بێت.
سێیه‌م: هێنانی پاسپۆرت