هەرێم نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، چەند تۆمەتبارێکی دەستگیر کرد، کە لە کات و شوێنی جیادا چەند ماتۆڕسکیلێکیان دزیبوو.
پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند: سەرجەم تۆمەتباران، لە ئێستادا دەستگیر کراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و دراونەتە دادگا.
پۆلیسی هەولێر هۆشداری دەداتە سەرجەم ئەو کەسانەی کە کڕین و فرۆشتن بە ماتۆڕسکیل و هەر کەلوپەلێکی دزیاری دەکەن، ڕێکاری یاساییان بەرامبەر دەگرینە بەر و ڕادەستی دادگایان دەکەین.