دواین هەواڵ

کوردستان‌

 03/11/2024

لە سبەینێوە دیاردەی تەمومژ ڕوودەدات

هەرێم نیوز
شارەزایەکی کەشناسی ڕایگەیاند، درەنگانی سبەی شەو دیاردەی تەمومژ ڕوودەدات مەودای بینین یاخود ئاستی بینین کەم دەبێتەوە.

 ئەمشەو هەڤاڵ صدیق گەڵۆزی، شارەزای کەشناسی و بوومەلەرزەزانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، درەنگانی شەوی دووشەممە و درەنگانی سبەی شەو کەدەکاتە شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممە بەهۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما و بوونی ڕێژەیەکی زۆر لەشێ ڕێژەیی له هەودا بەهۆی بارانبارینەوە.

ئاشکراشیکرد، بەشێکی زۆرلە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان  و ناوچەکانی ڕۆژئاوای عێراق ، دیاردەی تەمومژ ڕوودەدات مەودای بینین یاخود ئاستی بینین کەم دەبێتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، پێویسته شۆڤێران لەڕێگاکانی دەرەوە بەوریاییەوە مامەڵەلەگەڵ دۆخه کە بکەن بۆ پاراستنی سەلامەتی خۆیان



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP