دواین هەواڵ

کوردستان‌

 03/11/2024

هاتووچۆی هەولێر بۆ هاوڵاتیان؛ سبەی سەردانمان مەکەن

هەرێم نیوز
هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند، ”ئەو کەسانەی سبەی نۆرەی تاقیکردنەوەی پراکتیکی (ڕەمپە ) یان هەیە، سەردانمان مەکەن”.

  ئەمڕۆ یەکشەممە 3-11-2024، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە ئاگادارییەکدا ڕایگەیاند: “ئاگاداری ئەو هاوڵاتیە بەڕێزانەدەکەینەوە کە بەیانی ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/١١/٤ نۆرەی تاقیکردنەوەی پراکتیکی (ڕەمپە ) یان هەیە لە بەشی مۆڵەتی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر”. 

ڕوونیشیکردەوە: “تکایە سەردانمان نەکەن  تاقیکردنەوەکانیان دوا دەخرێت بۆ ڕێکەوتی 25-11-2024 بەهۆی لەکار کەوتنی سیستەم لە ئەنجامی لێدانی هەور و بروسکە لە تاوەری کۆنتڕۆلی تاقیکردنەوەکان”.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP