دواین هەواڵ

کوردستان‌

 03/11/2024

وادەی کۆتاییهێنانی ئەم شەپۆلە ئاشکراکرا

هەرێم نیوز
شارەزایەکی بواری کەشناسی ڕایگەیاند، قۆناغی كۆتایی ئەم شەپۆلە تا كاتەكانی ئەمشەو بەردەوام دەبێت، دەشڵێت؛ تاوە باران و ھەورە بروسكەی پچر پچر درەنگانی سبەی شەو كۆتای پێدێت.

 ئاراس جەبار شارەزای بواری كەشناسی لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، كاتەكانی ئایندەدا قۆناغی كۆتایی ئەم شەپۆلە لەسەر زۆربەی ناوچەكان دەستپێدەكاتەوە و تا كاتەكانی ئەمشەو بەردەوامی دەبێت.

باسی لەوەشکرد، لەم قۆناغەدا ئەگەری تاوە بارانی بەخوڕ و ھەورە بروسكە و بارینی تەرزە دەبێت و زیاتریش لە ناوچەكانی پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و كەركوك و ئیدارەی گەرمیان و لە ناوچەكانی دیكەش بە بڕێکی كەمتر باران دەبارێت.

ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ دووشەممە ئاسمانی ھەرێم بە درێژای كاتەكان بە نیمچە ھەوری دەمێنێتەوە و كاریگەری ناسەقامگیری كەش بە لاوازی بەردەوامی دەبێت و لەكات و شوێنی جیاوازدا بە دیاری نەكراوی تاوە باران و ھەورە بروسكەی پچر پچر چالاك دەبێتەوە و درەنگانی سبەی شەو كۆتای پێدێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP