دواین هەواڵ

کوردستان‌

 03/11/2024

ڤیان سەبری: حکومەتی عێراق ڕازییە بە پڕۆژەی هەژماری من و هیچ کێشەیەکی نییە

هەرێم نیوز 

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، حکومەتی عێراق ڕازییە بە پڕۆژەی هەژماری من و هیچ کێشەیەکی نییە.

د. ڤیان سەبری، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی حزبەكەی رایگەیاندووە: پڕۆژەی ھەژماری من زۆر لە تەوتین فراوانترە و ھیچ گرفتێكی تەكنیكی و یاسایی نییە و دەشڵێت: ئەوەی دەكرێت تەنیا بۆ مەبەستی سیاسی و تێكدانە، ئەگەرنا حكوومەتی عێراق بەو پڕۆژەیە ڕازییە و ھیچ گرفتێكی نییە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، پڕۆژەی ھەژماری من، لە بەرژەوەندیی مووچەخۆرانی ھەرێمی كوردستاندایە و زۆریش لە تەوتین فراوانتر و دەوڵەمەندترە و فەرمانبەرانیش زیاتر سوودی لێ وەردەگرن، ئەو بانكانەش كە لەو پڕۆژەیەدا ھەن، ھەمووی لە بانكی ناوەندی تۆمار كراون و عێراقیش بەو پڕۆژەیە ڕازییە و ھیچ گرفتێكی نییە.

لەدرێژەی قسەکانیدا باسی لەوەش کرد ، جێگەی داخە لایەنێكی سیاسی لە پەرلەمانی عێراق بە ھاوكاریی ھەندێك پەرلەمانتار واژۆیان كۆكردۆتەوە، بۆ ئەوەی ھەژماری من نەمێنێت و مووچەخۆرانی ھەرێمی كوردستان تەوتین بكرێن، كە ئەمەیان ھیچ بەرژەوەندیی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی ھەرێمی تێدا نییە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP