هەرێم نیوز
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ئەنجامەکانى وەرگرتنى دەرچوانى دوانزەى ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ ساڵى نوێى خوێندنى (2024-2025) ڕاگەیاند.
د. ئارام محەممەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا ڕایگەیاند "سەدا 96ـی ئەو دەرچووانەی پۆلی 12ـی ئامادەیی کە فۆرمی زانکۆڵاینیان پڕ کردبووەوە، وەرگیراون کە ژمارەیان دەگاتە زیاتر لە 44 هەزار قوتابی."
وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژە بەوەشدا، پلانیان هەیە 64 هەزار و 761 خوێندکار لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەربگرن لەکاتێکدا کۆی گشتی دەرچووان 56 هەزار و 130 خوێندکار بووە.
ئەوەشی خستەڕوو کە کۆی گشتی وەرگیراوان 53 هەزار و 79 خوێندکاربووە کە دەکاتە ڕێژەی 96٪، لەو ژمارەیەش 45 هەزار و 526ی دەرچووی ئەمساڵن و 7 هەزار و 553یش دەرچووی ساڵانی ڕابردوون.
بۆ ئەوەی بزانیت لە کوێ وەرگیراویت کلیک لێرە بکە: