هەرێم نیوز
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی دەوڵەتی ئیمارات لە هەرێمی کوردستان کرد كە بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی، سەردانی سەرۆكی حكوومەتی كردبوو.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 11ی 3ی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ئەحمەد ئەلزاهری، کونسوڵی گشتیی دەوڵەتی ئیمارات لە هەرێمی کوردستان بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی كرد.
لە ڕاگەیاندراوێکی حکوومەتدا هاتووە، سەرۆکی حکومەت وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندیی بەهێزی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات، سوپاسی کونسوڵیشی کرد کە لەم ساڵانەی دواییدا، ڕۆڵێکی گرنگی لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندیی دوولایەنە هەبووە.
کونسوڵی گشتیی ئیمارات، پەیوەندیی نێوان وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان بە ستراتیجی ناو برد و جەختیشی لە پتەوکردنی هاریکاری و هەماهەنگیی نێوان هەردوولا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.