دواین هەواڵ

ئابوری‌

 02/11/2024

پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق لەبارەی تەوتینی مووچەخۆران روونکردنەوە دەدات

هەرێم نیوز 

پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق لەبارەی تەوتینی موچەی مووچەخۆران رایگەیاند، هەماهەنگی و دیداری هاوبەشمان هەیە لەگەڵ حکومەتی هەرێم بەتایبەت لەرووی هونەرییەوە. 

عەلی عەللاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، ئێمە هەماهەنگی راستەوخۆمان هەیە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بابەتی رێکخستنی پرۆسەی بەجێکردن لە رێگەی بانکە حکومییەکانەوە بێت یان بانکە ئەهلییەکان. 

وتیشی، "هەماهەنگی و دیداری هاوبەشمان هەیە لەگەڵ حکومەتی هەرێم بەتایبەت لەرووی هونەرییەوە". 

عەلاق ئاماژەی بەوەش کردووە، "وەک ئەوەی سەرۆکی بانکی بازرگانی عێراق (تی بی ئای) پێی وتووم لەگەڵ حکومەتی هەرێم گەیشتوونەتە کۆتایی لە واژۆکردنی بابەتەکانی پەیوەست بە بەجێکردنی مووچەی هەرێمی کوردستان".

ئەوەش لەکاتێکدایە یەکێتیی نیشتمانی بە فەڕمی کارەکانی هەژماری منی لەسنوری سلێمانی ڕاگرتووەو لەبەغداش دۆسیەیەکی یاسایی لەسەر ئەو بابەتە کردۆتەوە



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP