هەرێم نیوز
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکوک رایگەیاند، بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە لە گوندی توێڕیەی سەر بە ناحیەی عەباسیە لە سنووری پارێزگای کەرکوک، لافاو ژنە شوانێک و زیاتر لە 150 سەر مەڕ دەبات
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکوک رایگەیاند، لە گوندی توێڕییەی سەربە شارەدێی عەباسی لە قەزای حەویجەی باشووری کەرکووک، بەهۆی بارینی بارانی بەخووڕ و دروسبوونی لافاو ئافرەتێک کە شوان بووە بەناوی تیبە ئەحمەد، لە گەڵ ڕانە مەڕەکەی ئاو بردوونی و خنکاوە.
هەروەها، بەپێی لێدوانی خەڵکی گوندەکە ئافرەتەکە لەگەڵ پیاوەکەی بووەو لەکاتی گەڕانەوەیان بۆ ماڵ، بارانی بەخوڕ باریووە و بووەتە لافاو، بەهۆی لافاوەکە ژنە شوانەکە خنکاوە.
گوندەکە لەنزیک زێی بچووکە و بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە ڕێگەیەکی نێوان گوندەکەو گوندێکی دیکە بەناوی غەریب، لافاو دروست بووە و شوانەکەو مەڕەکانی بردووە ، تیمەکانی بەرگریی شارستانیی گەیشتوونەتە شوێنەکە، بەڵام تائێستا تەرمی ژنەکە نەدۆزراوەتەوە.