دواین هەواڵ

کوردستان‌

 02/11/2024

وەزیری پەروەردە لەبارەی پشوی سبەینێ بڕیاریدا

هەرێم نیوز 

وەزیری پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان سەرپشک کران کە بەپێی دۆخەکە، بڕیار لەبارەی پشوو یان دەوامی فەرمی.

ئەمڕۆ شەممە، ئالان حەمە سەعید ، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ‏بەهۆی بەرزی ڕێژەی پێشبینیکراوی باران بارینی سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان سەرپشک کران، کە بەپێی دۆخەکە، بڕیار لەبارەی پشوو یان دەوامی فەرمی لە ناوەندەکانی خوێندن بدەن.

لای خۆشیەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ، شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشناسی داوای لە حكومەتی هەرێم و بەرپرسان كرد، سبەینێ‌ یەك شەممە بكرێتە پشووی فەرمی.

ئەمەش لەكاتێكدایە، كە بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی لە ئەمشەوەوە تاوەكو ڕۆژی دوو شەممە شەپۆلێكی بەهێزی باران بارین ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP