دواین هەواڵ

کوردستان‌

 02/11/2024

بەهۆی ناجێگیری دۆخی کەش و هەوا، داوادەکرێت سبەی بکرێتە پشوو

هەرێم نیوز

شاڵاو هیدایەت شارەزای كەشناسی لە هەرێمی کوردستان داوا دەكات، سبەی یەك شەممە بكرێتە پشوو بەهۆی مەترسی لافاو و بارانی بەخوڕ و هەورە بروسكەی بەهێزەوە.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشناسی پەیامێک بۆ حكومەتی هەرێم و پارێزگاری شارەكان دەنێرێت و دەڵێت: بەهۆی قوڵبوونەوەی ئەم شەپۆلی باران بارینەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرَتەوە، ئەمشەو و سبەی یەک شەممە و شەوەکەی مەترسیەکانی لافاو و هەورە بروسکەی بەهێز هەیە.

دەشڵێت: “داوا دەکەین بۆ سەلامەتی هەموو لایەک سبەی یەک شەممە بکرێتە پشوو”.

لای خۆشیەوە، سیروان ساڵح، شارەزای كەشناسی رایگەیاند، “کەمێك پێش ئێستا شەپۆلی سەرەکی باران و هەورەبروسکە لە ناوچە بیابانیەکانی عەرعەرەوە داخلی عێراق بوو، درەنگانێکی ئەمشەو و سبەینێ یەک شەممە ناوبەناو باران و هەورە بروسکەی توند هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە”.

وتیشی، ” لەبەر بەخوڕی هەندێك لەتاوە بارانەکان ئەگەری دروستبوونی لافاوی زۆرهەیە لە سەرجەم چەم و دۆڵ و ناوچە نزماییەکانی ناوچەکانی گەرمیان و ناوچه کوێستانییەکانیش، جگەلە بەشێکی خۆرئاوای پارێزگای دهۆک”.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP