هەرێم نیوز
وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایدەگەیەنێت، تا ئەمڕۆ سێ تانە لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان تۆماركراوە و سبەینێ یەكشەممەش كۆتایی بە تانەلێدان دێت لە ئەنجامەكان، هاوكات ئەنجومەنی كۆمیسیارانیش بریار لەسەر تانەكان دەدات.
جومانه غه‌لای، وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق رایگەیاند تائێستا سێ تانه له‌سه‌ر ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی پەرلەمان كوردستان تۆمار كراون کە دوتانه‌یان له‌بازنه‌ی دهۆك و تانه‌یه‌یشیان له‌بازنه‌ی سلێمانییه".
ئاماژەی بەوەشدا، سبه‌ی له‌گه‌ڵ كۆتاییهاتنی ده‌وامی فەڕمی دوا واده‌ی وه‌رگرتنی تانه‌یه‌و بەهیچ شێوه‌یه‌ك واده‌كه درێژناكرێته‌وه.
ئەوەش لەکاتێکدایە زۆرینەی لایەنەکانی بەشدار لە هەڵبژاردن گلەیی ئەوەیان هەیە ساختەکاری لە هەڵبژاردندا کراوەو ئەنجامەکانی رەت دەکەنەوە.. بەلام تەنها سێ تانە لەکۆمسیۆن تۆمار کراوە