هەرێم نیوز
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەحموود مەشهەدانی دەکات بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەکو سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق‌و دەڵێت:" دڵنياين كه هه‌ڵبژاردنى به‌ڕێزيان هه‌نگاوێكى ئه‌رێنييه".
لە پەیامەکەیدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت: به‌بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنييه‌وه به سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، به گه‌رمى پيرۆزبايى له براى به‌ڕێزم د. مه‌حموود ئه‌لمه‌شهه‌دانى ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ ده‌خوازم. دڵنياين كه هه‌ڵبژاردنى به‌ڕێزيان هه‌نگاوێكى ئه‌رێنييه به‌ره‌و قۆناغێكى نوێى هاريكارى و كارى هاوبه‌شى نێوان لايه‌نه سياسييه‌كانى وڵات له به‌ڕێوه‌بردنى سياسى و كارگێڕى و ياساداناندا.
دەشڵێت، هيواخوازين ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ى به‌ڕێزيان ببێته هۆى پته‌وكردنى پێكه‌وه‌ييى نيشتمانى بۆ به‌گه‌ڕخستنى هه‌موو هه‌وڵه‌كان له‌پێناو خزمه‌تكردنى باشترى وڵات‌دا به هه‌موو پێكهاته‌كانييه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كاراتر به‌رده‌وام بێت له ئه‌ركى ياسادانان كه وه‌ڵامگۆى چاوه‌ڕوانييه‌كانى گه‌ل بێت و سه‌قامگيرى و ئێستا و داهاتووى وڵات به‌هێزتر بكات.
جێی ئاماژەیە، ڕۆژی ڕابردوو پەرلەمانی عێراق بەزۆرینەی دەنگ مەحموود مەشهەدانی لە بەرەی سوننە وەکو سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق هەڵبژارد، و شوێنی محەممەد حەلبوسی سەرۆکی پێشووی گرتەوە.