دواین هەواڵ

کوردستان‌

 30/10/2024

وادەی یەكەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرا

هەرێم نیوز

وتەبێژی کۆمسیۆنی عێراق رایگەیاند، دوای بڵاوكردنەوەی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردەكانی پەرلەمانی كوردستان، بۆماوەی سێ‌ ڕۆژ دەرگای تانەدان لە ئەنجامەكان دەكرێتەوە، دواتر ئەنجومەنی كۆمیسیاران بڕیار لەسەر تانەكان دەدات و پاش كۆتایی هاتنی ئەو بابەتە دەبێت لەماوەی 10 ڕۆژدا پەرلەمانی كوردستان كۆ ببێتەوە.

جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەر بەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند: دوای ئەوەی ئەمڕۆ ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكان ڕاگەیەندرا، لە سبەینێوە بۆ ماوەی سێ‌ ڕۆژ لایەنە سیاسییەكان و كاندیدەكان دەتوانن تانە لە ئەنجامەكان بدەن، پاشان ئەنجومەنی كۆمیسیاران بڕیار لەسەر تانەكان دەدات.

ئاماژەی بەوەشكرد، دوای یەكلاكردنەوەی تانەكان لەلایەن ئەنجومەنی كۆمیسیارانەوە، ئەوكات ناوە دەرچووەكان بۆ پەرلەماندەنێردرێن بۆ سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و پاشان لەماوەی 10 ڕۆژدا سەرۆكایەتی هەرێم داوای یەكەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دەكات بۆ ئەوەی پەرلەمانتارەكان سوێندی یاسایی بخۆن و یەكەم دانیشتن بكرێت.

بەپێی یاسای ژمارە یەكی پەرلەمانی كوردستان كە لە ساڵی 1992 دەرچووە، لە یەكەم دانیشتنی پەرلەماندا، سەرەتا بەتەمەنترین پەرلەمانتار سەرۆكایەتی دانیشتنەكە دەكات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP