دواین هەواڵ

کوردستان‌

 30/10/2024

کاتژمێر ١٠ کۆمیسیۆن ئەنجامی کۆتایی ڕادەگەیەنێت

هەرێم نیوز

ئه‌مڕۆ چوار شەممە 30ی10ی2024، کۆمیسیۆن ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن ڕادەگەیێنێت و ناوی کاندیدە دەرچووەکان ئاشکرا دەکات.

جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕاگەیاند، رۆژی سێشه‌ممه‌ 29ی10ی2024 ڕایگه‌یاند، رۆژی 30ی10  کاتژمێر 10ی به‌یانی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ڕادەگەیێنێن و سێ ڕۆژ دەرفەت لەبەردەم لایەنەکانە بۆ ئەوەی تانەی لێ بدەن. 

كۆمسیۆن پێشتر رایگه‌یاندبوو كه‌ 198 سکاڵا لە دەنگدانی تایبەت و گشتی تۆمارکراون و تاوەکو سبەی سەرجەم تانەکان یەکلایی دەکرێنەوە. 

باسی لەوەشکرد، بەپێی یاسای كۆمسیۆن ژمارە 31ی ساڵی 2019 پێشكەشكردنی تانە لەسەر ئەنجامەکان، لەماوەی سێ رۆژدا دەبێت.
بەپێی وتەی جومانە غەلای، “نووسراوی تانە پێشكەشی نووسینگەكانی كۆمسیۆن یان نووسینگەی دەستەی هەڵبژاردن یان نووسینگەی نیشتمانی دەكرێت، یاخود راستەوخۆ پێشكەشی دەستەی دادوەری دەكرێت”.

وتیشی، “پێویستە ئەنجومەنی كۆمسیاران وەڵامی داواكاری و پرسیارەكانی دەستەی دادوەریی هەڵبژاردن بداتەوە دەربارەی سكاڵاكان لەماوەیەكدا كە لە حەوت رۆژ زیاتر نەبێت لە رۆژی بەدەستگەیشتنیەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو، دەستەی دادوەری بڕیار لەبارەی تانەی پێشكەشكراوەوە دەدات لەماوەی 10 رۆژی كاركردندا، پاش بەدەستگەیشتنی وەڵامی ئەنجومەنی كۆمسیاران.

باسی لەوەش کرد، پێشكەشكردنی سكاڵا رۆژی پێنجشەممە دەستپێدەكات و لە كۆتایی كاتی دەوامی رەسمیی رۆژی یەكشەممە 3ی تشرینی دووەم وادەی پێشكەشكردنی تانە كۆتایی پێدێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، كه‌ 18ی ئه‌م مانگه‌ ده‌نگدانی تایبه‌ت و 20ی مانگ ده‌نگدانی گشتی بۆ خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو و دوای24 كاتژمێر كۆمسیۆنی باڵای هه‌لبژاردنه‌كانی عێراق ئه‌نجامی به‌رایی بڵاوكرده‌وه‌ و پارتی دیموكراتی كوردستان براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌لبژاردان بوو و زیاتر له‌800 هه‌زار ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا. 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP