دواین هەواڵ

کوردستان‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

سبەینێ ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕادەگەیەندرێت

هەرێم نیوز
وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵا ڕایگەیاند، “سبەی چوار شەممە لە كاتژمێر 10ی پێش نیوەڕۆ لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ڕادەگەیەین”.

 جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: “سبەی چوار شەممە لە كاتژمێر 10ی پێش نیوەڕۆ لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە شاری بەغدا ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكانی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان ڕادەگەیەین”.

ئاشکراشیکرد: “بەپێی یاسا، دوای راگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن، حیزبەكان و بەربژێرەكان سێ رۆژیان بۆ تانەدان لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكە هەیە”.

ئاماژەی بەوەشكرد: “لە رۆژی پێنجشەممە، 31/10  دەست بە وەرگرتنی تانەكان دەكرێت و تا ڕۆژی 3/11/ وەرگرتنی تانەكان بەردەوامی دەبێت هاوكات رۆژی هەیینیش نووسینگەكانی كۆمیسیۆن بۆ وەرگرتنی تانەكان كراوە دەبن”.

ڕوونیشیکردەوە: “ئەو كەس و لایەنانەی ناڕازین دەتوانن سكاڵا تۆماربكەن و دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەكانیش لە 10 رۆژدا تانەكان یەكلایی دەكاتەوە”.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP