دواین هەواڵ

کوردستان‌

 29/10/2024

لەم شوێنانە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەستیپێکرد

هەرێم نیوز
دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا لە پارێزگای دهۆك و ئیدارەی گەرمیان دەستی پێكرد.

 دیار بەحری، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانی دهۆك ڕایگەیاند، دەستیان بە دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا كردووە و لەماوەی هەفتەیەكدا زیاتر لە هەزار پارچە زەوی لە سنووری دهۆك دابەشكراون.

باسی لەوەشکرد، بەپێی ڕێكارەكان ڕۆژانە 400 پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەش دەكرێت.

لەلایەکی دیکەوە، ئیدارەی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ڕەزامەندی درا بە تەرخانکردنی ٢ هەزار و ٤٧٤ پارچە زەوی بۆ فەرمانبەرانی نیشتەجێی سنووری ئیدارەی گەرمیان وەک وەجبەی یەکەم.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە هەفتەی پێش هەڵبژاردانی پەرلەمانی كوردستانەوە دابەشكردنی زەوی لە هەولێر و سلێمانی لەلایەن شارەوانییەوە دەستی پێكردووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP