دواین هەواڵ

کوردستان‌

 13 کاتژمێر پێش ئێستا

هیوادارم هەموو لایەنەکان ئەنجامەکانی هەڵبژاردن قبووڵ بکەن

هەرێم نیوز 

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ديداری ئینستیتیوتی مێری 2024، بە ناونیشانی (بەرەو حوكمڕانیی دروست و خۆشگوزەرانی) ئەمڕۆ سێشەممە، 29-10-2024، چالاکییەکانی لە هەولێر دەستی پێ کرد و دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت، رایگەیاند، "بەشداری 72% لە هەڵبژاردن ئاماژەی هۆشیاریی خەڵکە".

ئاماژەی بەوەش کرد، هەڵبژاردنێکی گرنگ بوو بۆ هەرێمی کوردستان بۆ گەڕاندنەوەی شەرعیەت بۆ هەموو دامەزراوەکانی دەسەڵات لە هەرێمی کوردستان. 

مەسرور بارزانی، وتیشی، دەبووایە پێش دوو ساڵ ئەم هەڵبژاردنە بکرێت، لە ساڵی 2022، بەڵام لەبەر هۆکاری دیار و پێداگریی هەندێک لایەن هەڵبژاردن دواخرا، تاوەکو گەیشتە ئەو حاڵەتەی داوای گۆڕانکاریی یاسای هەڵبژاردن کرا.

باسی لەوەش کرد، داوای نەهێشتنی پێکهاتەکانی کۆتاکان کرا و داوای ئەوە کرا کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن لە بەغدا سەرپەرشتی ئەم هەڵبژاردنە بکات.

وتیشی، هیوادارم هەموو لایەنەکان ئەنجامەکانی هەڵبژاردن قبووڵ بکەن

جەختیشیکردەوە، پارتی راستگۆ دەبێت لەگەڵ پەیامەکانی ئاشتی و ئارامی و خۆڕاگری

مەسرور بارزانی وتیشی، هەرکەسێک بیەوێت بەشداربێت لە حکومەت دەبێت وەڵامدەرەوەی ویست و خواستی خەڵک بێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، هەینی 18ی 10ی 2024، دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بە بەشداری زیاتر لە 215 هەزار کەس لە ئەندامانی هێزی پێشمەرگە، ئاسایش، پۆلیس و هێزەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ بەڕێوەچوو، هەروەها یەکشەممە 20ـی 10ی 2024، دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو، کە دوو ملیۆن و 686 هەزار و 578 دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەبوو.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP