دواین هەواڵ

کوردستان‌

 29/10/2024

بارزانی: هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان لە بیستی ئۆكتۆبەر و بە دەستكەوتێكی گرنگ بوو

هەرێم نیوز 

باره‌گای بارزانی رایگەیاند، بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتیمانیی عێراقی کرد و رایگەیاند، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان لە بیستی ئۆكتۆبەر و بە دەستكەوتێكی گرنگ بوو. 

باره‌گای بارزانی ‌لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ڕۆژی سێشەممە 29ی تشرینی یەكەمی 2024 لە
سەلاحەددین  بارزانی پێشوازی عەممار ئەلحەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتیمانیی عێراقی كرد.

ئاماژەی بەوەش کردووە، لە سەرەتای دیدارەكەدا  عەممار ئەلحەكیم پیرۆزبایی لە بارزانی و گەلی كوردستان كرد بە بۆنەی سەركەوتنی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان لە بیستی ئۆكتۆبەر و بە دەستكەوتێكی گرنگ وەسفی كرد.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەر لەو دیدارەدا هەردوولا بیروڕایان لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراقی فیدڕاڵ و هەروەها دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكانیە سیاسی و ئەمنییەكانی ناوچەكە و پێویستیی پاراستنی سەقامگیریی عێراق ئاڵوگۆڕ كرد.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP