هەرێم نیوز
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لە دیدارێکدا لەگەڵ سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی داکۆکیان لەوە کرد "به هيچ شێوه‌يه‌ك عێراق له ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه‌وه نه‌گلێت."
به‌يانيى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكدا له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ عه‌ممار حه‌كيم، سه‌رۆكى ره‌وتى حيكمه‌ى نيشتمانيى عێراق، هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان و ئه‌نجامه‌كانى تاوتوێ كرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانى له دیدارێكدا له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ عه‌ممار ئه‌لحه‌كیم، سه‌رۆكى ڕه‌وتى حیكمه‌ى نیشتمانیى عێراقى، هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان و ئه‌نجامه‌كانى تاوتوێ كرد و حه‌كیم پیرۆزباییى سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى له نێچیرڤان بارزانى كرد، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخى ناوچه‌كه، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگیى به‌رده‌وامیى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا كرده‌وه و هاوڕابون كه چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به لێكگه‌یشتن و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستور، ده‌بێته هۆى پته‌وكردنى ئارامى و سه‌قامگیریى زیاترى عێراق
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، بارزانى و حه‌كیم كارى پێكه‌وه‌یى و هاریكاریى نێوان هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان و پێكهاته‌كانى عێراقیان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیى باڵاى وڵات‌دا، به پێویست له قه‌ڵه‌مدا.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕو، له دیداره‌كه‌دا هه‌ردولا داكۆكییان له‌وه‌كرده‌وه كه "پێویسته هه‌مو لایه‌ك كار بۆ ئه‌وه بكه‌ن ئارامى و سه‌قامگیرى له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بپارێزرێت، به هیچ شێوه‌یه‌ك عێراق له ئاڵۆزییه‌كانى ناوچه‌كه‌وه نه‌گلێت و له لێكه‌وته‌كانى به‌دوربێت".