هەرێم نیوز
كاتژمێر 11ی پێش نیوهڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 29ی 10ی 2024، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشانگای نێودەوڵەتیی وەبەرهێنانی خانووبەرە لە هەولێر کردەوە
سەرۆكی حكومەت لە میانی بەسەركردنەوەی پێشانگەكەدا، سەردانی سەرجەم بەشەكانی كرد و لە نزیكەوە لەگەڵ وەبەرهێنەران و خاوەن كۆمپانیاكان گفتوگۆی لەبارەی پرۆژە و كارەكانیان و دیزایین و نەخشەی پرۆژەكانیانی كرد.
پێشانگەكە بە بەشداریی چەندین كۆمپانیا و بەڵێندەر و وەبەرهێنەر كراوەتەوە كە هاوكات كۆمپانیاكانی تایبەت بە بوارەكە لە 15 وڵاتی دونیا بەشدارییان تێدا كردووە كە دیارترینیان كۆمپانیاكانی ڕۆژهەلاتی ناوەراست و ئاسیا و ئەوروپا و باکووری ئەمەریکا بەشدارن و بڕیارە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام بێت.
260 کۆمپانیای ناوخۆیی و دەرەکی له پێنجەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی وەبەرهێنانی خانووبەرەیە لە هەولێر بەشدارن و بۆ چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
زۆرترین ئەو کۆمپانیایانەی کە بەشدارن لە وڵاتانی ئیمارات، تورکیا، ئێران و 12 وڵاتی دیکەن، 140 کۆمپانیای ناوخۆیی و 120 کۆمپانیای نێودەوڵەتین.