دواین هەواڵ

کوردستان‌

 28/10/2024

عەلی باپیر و سەڵاحەدین بەهادین: ئەو دەنگانە قەبارەی ڕاستەقینەی خۆمان نیە و ساختەكاریی كراوە

هەرێم نیوز
ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان كۆبوونەوە و بەگوێرەی راگەیەندراوی كۆبوونەوەكە، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ساختەكاریی كراوە، هاوكات كۆمەڵی دادگەریی رژدبوونی خۆی لەسەر بەشداری نەكردن لە پەرلەماندا راگەیاندووە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، عەلی باپیر، سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان، بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجوومەنی باڵا، پیشوازی لە مامۆستا سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان و شاندی یاوەری كردووە.

روونیشكراوەتەوە، لە دیدارەكەدا باس لە هەڵبژاردنەكانی 20ـی 10ـی 2024ـی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان كرا و هەردوولا هاوڕابوون كە ئەو دەنگانە قەبارەی راستەقینەی خۆیان نییە و ساختەكاریی كراوە، ئەنجامی هەڵبژاردن رەنگدانەوەی دروستی پێگە و سەنگی لایەنەكان نییە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP