دواین هەواڵ

کوردستان‌

 28/10/2024

ئەو ژنەی دوێنێ بە مردووی گەیەندرایە نەخۆشخانە دەرکەوت هاوسەرەکەی کوشتوویەتی

هەرێم نیوز
بەڕێوەبەرى پۆلیسى حەوزى حەمرین ڕایگەیاند، “ئەو ژنەی دوێنێ بە مردووی گەیەندرایە نەخۆشخانە لە دوای 24 کاتژمێر هاوسەرەکەی دانی نا بە تاوانەکەی کە خۆی کووشتوویەتی”. 

 بە گوێرەی زانیارییەکان، دوانیوەڕۆى دوێنێ تەرمى ژنێک لەلایەن مێردەکەیەوە گەیەنرایە نەخۆشخانەى خانەقین.

عەمید دیار شەوکەت بەڕێوەبەرى پۆلیسى حەوزى حەمرین لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: ” کەسوکاری کچەکە سکاڵایان لەسەر مێردی کچەکەیان تۆمار کردوو و تۆمەتباریان کرد بە کوشتنى کچەکەیان، چونکە وەک باسى دەکەن بە بەردەوام ئازارى داوە”.

ئاشکراشیکرد: “ئەمڕۆ مێردى ژنەکە دواى 24 کاتژمێر لە مردنى ژنەکەى، دانى بەوەدانا کە خۆى کوشتوویەتى، هەر بۆیە رێکارى یاسایى پێویستى بەرامبەر گیراوەتەبەر”.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP