دواین هەواڵ

کوردستان‌

 28/10/2024

شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێم بۆ پرسی سەرژمێری گشتی گەیشتە بەغدا

هەرێم نیوز 

حکومەتی هەرێم رایگەیاند، شاندێکی باڵای  حکومەتی هەرێمی کوردستان  بۆ پرسی سەرژمێری گشتی دانیشتوان گەیشتنە بەغدا. 

وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەمە ۲٨ـ ۱۰ـ ۲۰۲٤ شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی د. دارا ڕەشید وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێم و د. ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و د. ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم و سیروان محمد بریکاری وەزارەتی پلاندانانی هەرێم سەردانی بەغدای پایتەختیان کرد .

ئاماژەی بەوەش کردووە، ئامانجی سەردانەکە، دیدارو کۆبوونەوەیە لەسەر پرسی سەرژمێری گشتی دانیشتوانی عێراق و هەرێمی کوردستانە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق کەوا بڕیار  لە مانگی داهاتوودا  لەبەرواری ۲۰ـ ۱۱ـ ۲۰۲٤ ئەنجام بدرێت.

بریارە 20ـی 11ی 2024  لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان پرۆسەی سەرژمێری گشتیی دانیشتووان بەڕێوە بچێت.

سەرژمێریی، یەکێکە لە قۆناغەکانی جێبەجێکردنی مادەی 140ـی دەستووری عێراق یەکلاکردنەوەی چارەنووسی کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، ئەنجامی پرۆسەکەش دەکرێتە بنەمایەک بۆ بڕیاردان، بۆیە سەرژمێری بۆ کەرکووک گرنگه‌.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP