هەرێم نیوز
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە دانیێل هون، باڵیۆزی نوێی سویسرا لە عێراق کرد.
لە ڕاگەیندراوێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە ئەمڕۆ دووشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی کردنەوەی باڵیۆزخانەی سویسرا لە بەغدا و دەستبەکاربوونی باڵیۆزی کرد و پشتیوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ باڵیۆز دەربڕی، لەپێناو پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دوو لایەنە.
هەروەها باڵیۆزی سویسرا خواستی وڵاتەکەی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.
لە دیدارەکەدا، باڵیۆزی سویسرا پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی لە سەرۆکی حکوومەت کرد.