هەرێم نیوز
بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی ئاکرێ ڕایگەیاند، “ئەم شەوە سێ خانووی چوڵکراوى هاوڵاتیان لەلایەن چەند ژنێکەوە سووتاند”.
ئیبراهیم فەریق، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی ئاکرێ لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: “بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە، ئەمڕۆ سێ خانووی چوڵکراوى هاوڵاتیان لەلایەن چەند ژنێکەوە سووتاون”.
ئاماژەی بەوەشکرد: “ئاگرەکان کۆنترۆڵکراون و زیانی گیانی نەبووە، تهنیا زیانى مادى ئهو كهلوپهله بووه كهله ناو خانووهكان سووتاون”.
ڕوونیشیکردەوە: “دوو ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوەیان لەگەڵ ژمارەیەک لە کارمەندی بەرگریی شارستانی بە هەماهەنگی پۆلیسی کومەڵگەكە لەوێن چونكه دهڵێت دۆخهكه ناسەقامگیرە”.