دواین هەواڵ

کوردستان‌

 27/10/2024

قاسەی دوکانێک دەبڕێت تەواوی پارەکە لە مەخزەنێکدا دەشارێتەوە

هەرێم نیوز
ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، تۆمەتبارێک قاسەی دوکانێک دەبڕێت و بڕی ( ٥٧ )ملیۆن دیناری عێراقی دەدزێت و راستەوخۆ تۆمەتبار تەواوی پارەکە لەمەخزەنێکدا دەشارێتەوە.

 ئەمشەو، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، دوای ئەوەی لەکاتژمێر ٤ی سەرلەبەیانی ٢٠٢٤/١٠/٢٠ لەناوبازاڕی شاری سلێمانی دزێک قاسەی دوکانێک دەبڕێت و بڕی ( ٥٧ )ملیۆن دیناری عێراقی دەدزێت و راستەوخۆ تۆمەتبار تەواوی پارەکە لەمەخزەنێکدا دەشارێتەوە. 

ئاشکراشیکرد، بەبڕیاری دادوەر، لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونیان بۆ ڕووداوەکە دەستپێکرد و بەسوود وەرگرتن لەتۆڕی کامێراکانی چاودێری دەزگای ئاسایشی هەرێم، لەماوەی ٦کاتژمێر تۆمەتباری ڕووداوەکە دەستنیشانکرا و دەستگیرکرا و تەواوی پارەکەش بۆ خاوەنەکەی گەڕێندرایەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، لەئێستادا تۆمەتبار بەماددەی(٤٤٣)لەیاسای سزادان ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لە کەیسەکە بەردەوامە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP