هەرێم نیوز
بەگوێرەی ڕاگەیاندراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانى سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازیی له قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژكارى ئاسايشى نیشتمانيى عێراق کرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە 27/10/2024، مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازیی له قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكارى ئاسايشى نیشتمانيى عێراق کرد، له دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی ئهمنيى عێراق بە گشتی کرا.
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، پیرۆزبایی سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی کرد.
هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی پەرەپێدانی زیاتری هاریکاری و هەماهەنگیی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مهترسى و ههڕهشهكانى تيرۆر و پاراستنی ئاسایشی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و عێراق بە گشتی.